کەشناسی عێراق هۆشداری لە هاتنی رەشەبای بەهێز دەدات

خۆڵ و هەورە بروسکەی لەگەڵدایە

سادق عەتیە، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق رایگەیاند کە شەپۆلێکی رەشەبای بەهێز رووی کردوەتە ناوچەکانی باشووری عێراق.  

ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2019 سادق عەتیە، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق رایگەیاند کە شەپۆلێکی رەشەبای بەهێز رووی کردوەتە ناوچەکانی باشوری عێراق.

باسی لەوەشکردوە کە رەشەباکە خۆڵ و هەورە بروسکەی لەگەڵدایە و زۆربەی شارەکانی باشوری عێراق دەگرێتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە کە هاوکات شەپۆلەکە بارانی لەگەڵدایە و سەرجەم شارەکان دەگرێتەوە بەڵام لە بەسرە بەهێزترین دەبێت و لە ئەنباریش لاوازترین دەبێت.

هۆشداریشی داوە بە هاووڵاتیان، چونکە رەشەباکە بەهێزە و هەڕەمەکییە.

و: سامان زاهیر