هه‌فتەی داهاتوو کێشەی سوودمه‌ندبووانی گوندی كۆری چارەسەر دەبێت

چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

لەمیانی بەسەرکردنەوەی نۆژەنکردنەوی شەقامی 100 مەتری نەوڕۆز مەولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار مزگێنی بۆ سوودمەندانی گوندی کۆری ڕاگەیاند: وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە کوردستان تیڤی گوت: چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ كێشه‌ی خانووه‌كانی گوندی كۆری دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌فته‌ی داهاتووش موژه‌ده‌یه‌كی خۆش ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیانی گوندی كۆری.

ئاماژەی بەوەشدا: بەهاوکاری هەموولایەک گەیشتووینەتە چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كرێنشینانى گوندى كۆری له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. سەبارەت بە دابینکردنی زه‌وى بۆ كرێنشینان کە لە دووساڵی ڕابردوو بڕیاریان دا زەوی بەسەر خەڵکی هەژار و کرێنشین دابەشبکەن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌ت داتاو لیسته‌كانیان خستۆته‌ به‌رده‌م حوكمه‌ت هه‌ركاتێك حوكمه‌ت ره‌زامه‌ندى بۆ پێدانى زه‌وى به‌ كرێنشینان ده‌ركرد شاره‌وانیه‌كانیان ئاماده‌ن پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانیان بن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی - سیامەند کەریم