هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

نه‌ورۆز مه‌ولود له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی:

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری‌ هه‌ولێرن، له‌ ئێستاشدا زۆربه‌ی كاره‌كان ته‌واوبوونه بڕیاره‌ تا 10 ڕۆژی تر شه‌قامه‌كه‌ به‌ڕووی هاووڵاتیان بكرێته‌وه‌‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ چاندنی سه‌وزایی دواكه‌تبوو، هیوادارن  هه‌فته‌ی داهاتوو تاوه‌كو 10 ڕۆژی داهاتوو هیوادارین شه‌قامی 120 مه‌تری بكه‌وێته‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان.