ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی فڕۆکەکەی ڕووسیا گیانیان لەدەست دا گەیشتە 41 کەس

فرۆكه‌كه‌ لەکاتی نیشتنەوەدا تووشی گڕگرتن هات

ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی فڕۆکەکەی ڕووسیا گیانیان لەدەست دا گەیشتە 41 کەس 

ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی گڕگرتنی فڕۆکەکەی مۆسکۆی پایتەختی رووسیاوە گیانیان لەدەست دا بۆ 41 کەس بەرزبوویەوە.

گوتەبێژی لیژنەی لێپێچینەوەی رووسیا، سڤیتلانا پەترەنکۆ زانیاری دا لە بارەی دوایین رەوشی ئەو کەسانەی لەو فڕۆکەیەدا بوون کە لە فڕۆکەخانەی شەرەمەتیۆڤ لەکاتی نیشتنەوەدا تووشی گڕگرتن هات.

پەترەنکۆ رایگەیاند "لە فڕۆکەکەدا 78 کەس هەبووە بە کارمەندەکانیشەوە. لە لێپێچینەوەکەدا تا ئێستا زاندراوە 37 لەمانە لە ژیاندا ماون".

شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی جۆری SSJ-100 کۆمپانیای Aeroflotی رووسی لە فڕۆکەخانەی شەڕەمەتیۆڤ بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی مۆسکۆ-مورمانسک بەڕێکەوت، دوای ماوەیەک ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکە و نیشتنەوەی خێرا ئەنجام بدات.

کۆمیتەی لێپێچینەوەی رووسیا لە یەکەم لێدوانیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە 73 گەشتیار و 5 کارمەند لە فڕۆکەکەدا بوون و 13 کەس کە دوویان منداڵن گیانیان لەدەست داوە. وەزارەتی تەندروستی رووسیاش رایگەیاندبوو کە لە رووداوەکەدا 7 کەس برینداربوون. 


سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز