پۆمپیۆ داوا له‌ ئێران و رووسیا و كوبا و چین ده‌كات هێزه‌كانیان له‌ ڤه‌نزوێلا ببەنه‌ ده‌ره‌وه‌

تا به‌مشێوه‌یه‌ رێگه‌ی دیموكراسیی بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ خۆش ببێت

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ده‌بێ ئێران و رووسیا و كوبا و چین هێزه‌كانیان له‌ ڤه‌نزوێلا ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و رێگه‌ بده‌ن بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیی له‌م وڵاته‌ گه‌شه‌ بكات.

ناوبراو به‌ فۆكس نیوزی وت راوێژكارانی سه‌ربازیی وڵاتانی ئێران و كوبا به‌ كرده‌وه‌ یارمه‌تیی رژێمی نیكۆڵاس مادۆرۆ ده‌ده‌ن تا میلیشیاكانی ناسراو به‌ " كۆڵكتێیڤ " هاوڵاتییانی ناڕازیی ئه‌م وڵاته‌ سه‌ركوت بكه‌ن.

پۆمپیۆ له‌ گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌ناڵه‌ وتیشی: سه‌رۆك ترامپ به‌ روونیی وتوویه‌تیی كه‌ رووسیا ده‌بێ له‌ ڤه‌نزوێلا بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ كوبا و چین و ئێرانیش له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌بێ سه‌رباز و میلیشیاكانی خۆیان له‌ ڤه‌نزوێلا ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ تا به‌مشێوه‌یه‌ رێگه‌ی دیموكراسیی بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ خۆش ببێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا