پۆمپیۆ به‌ هاووڵاتییانی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت كاتی گۆڕانكاریی هاتووه‌

پۆمپیۆ: بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسیی ئێوه‌ پشتیوانییه‌كی ته‌واوی ئه‌مریكاتان هه‌یه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رووی وته‌ی كردووه‌ته‌ هاوڵاتییانی ڤه‌نزوێلا و وتوویه‌تیی به‌م قه‌یرانه‌ی كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ئێستا ئیتر كاتی گۆڕانكارییه‌.

مایك پۆمپیۆ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه‌: له‌ سه‌ر رێگه‌تان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسیی ئێوه‌ پشتیوانییه‌كی ته‌واوی ئه‌مریكاتان هه‌یه‌.

پۆمپیۆ له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی به‌ هاوڵاتییانی ڤه‌نزوێلای راگه‌یاند: ئێستا ئیتر كاتی گۆڕانكاریی هاتووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو