ترەمپ پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە گشت موسڵمانی جیھان کرد

راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە گشت موسڵمانی جیھان کرد . 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: لەگەڵ مێلانیا "ھاوسەری ترەمپ" پیرۆزبایی ئەو مانگە پیرۆزە لە موسڵمانانی ئەمریکا و گشت جیھان دەکەین . 

ترەمپ وێرای به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، یادی دابەزینی قورئانی پیرۆز بۆ حەزرەتی محەمەد دەکرێ و گوتیشی: لەگەڵ دەرکەوتنی ھیلال، خێزانه‌ موسڵمانانه‌كان و کۆمەڵگاکان بە دەستپێکی خواپەرستی لەو مانگەدا شکۆمەند دەکرێن .