بۆڵتۆن: ئه‌مریكا بۆ هۆشداریدان به‌ ئێران كه‌شتی جه‌نگیی و بۆمبهاوێژ ده‌نێرێته‌ ناوچه‌كه‌

ئه‌مه‌ هه‌ڵوێسته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژماره‌یه‌ك هۆشداریی و ئاماژه‌ی كێشه‌خوڵقێن و هه‌ڵگیرسێنه‌ری ته‌نگه‌ژه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌

جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی ده‌ڵێت ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یامێكی روون بدات به‌ تاران توانای سه‌ربازیی و هێرشبه‌ریی خۆی له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كات.

بۆڵتۆن بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر وتیشی: ئه‌مریكا ئامانجی نییه‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرسێنێت، به‌ڵام هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێران به‌ره‌وڕووی هه‌ڵوێستێكی تێكشكێنه‌ر ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختی ئاشكرای له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتیی فڕۆكه‌ هه‌ڵگر و فڕكه‌ی بۆمبهاوێژ ده‌نێرێته‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا په‌یامێكی ئاشكرا و به‌دوور له‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن بدات به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

به‌ وته‌ی بۆڵتۆن ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێسته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژماره‌یه‌ك هۆشداریی و ئاماژه‌ی كێشه‌خوڵقێن و هه‌ڵگیرسێنه‌ری ته‌نگه‌ژه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئابراهام لینكۆڵن و یه‌كه‌یه‌كی بۆمبهاوێژی سوپای ئه‌مریكا بڕیاره‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌یه‌ك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ژێر پشتیوانیی و چاودێریی ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكادایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا