هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانی‌ ئیستانبوڵ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌

بەهۆی ئەنجامدانی ساختەکاری


دامەرزاوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا  بەهۆی ئەنجامدانی ساختەکاریەوە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوە و دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبوڵی دەرکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی ئایاری 2019 دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دامەزراوەکە، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى پێشووى هەڵبژاردنى شارەوانى ئیستەنبوڵ و دووبارەکردنەوەى دەرکرد.

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا 32ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەکو رۆژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دیاری کردووە.

ئا: سامان زاهیر