ماڵی (ماڵی كتێب) له‌ ھه‌ولێر كرایه‌وه‌

خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشییه‌ نووسه‌رانی به‌ ئه‌زموون

دوێنی شه‌ممه‌  له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی شایسته‌دا (ماڵی كتێب) له‌ ھه‌ولێر راگه‌یه‌نرا و یه‌كه‌م به‌رھه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دیوانێكی شیعری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ماڵ بوو به‌ ناونیشانی ( ئه‌لف).

"ماڵی كتێب" یه‌كه‌مین كتێب چاپكراوی خۆی  به‌ ناوی (ئه‌لف) بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران: ئیسماعیل به‌رزنجی، ئه‌سكه‌نده‌ر زرار، سه‌روین ده‌روێش، محه‌مه‌د قادر، ئاریانا ئیبراهیم، هاوژین حه‌سه‌ن، نیازی حه‌مه‌ عه‌زیز و ئاورینگ شێخ عه‌لی شیعریان خوێنده‌وه‌ و هونه‌رمه‌ندان "ئاری محه‌مه‌د و زه‌كه‌ریا موحسین" به‌ میوزیك و گۆرانی به‌شداریان كرد.

هاوكات ماڵی كتێب خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشیه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نووسه‌رانی به‌ ئه‌زموون: ئازاد عه‌بدولواحید، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ، سه‌لام عه‌بدوڵڵا، قاسم شێروانی، كه‌مال غه‌مبار، عه‌باس عه‌بدووڵڵا یوسف، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، بێكه‌س حه‌مه‌قادر، نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv