ڕێنمايی بۆ تووشبووانی شەكرە لەكاتی بەرۆژوبوون

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى


لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا موسڵمانان لەسەرتاسەری جیهانەوە بەرۆژوو دەبن كەژمارەیەكی زۆریان نەخۆشی شەكرەیان هەیە و رۆژووگرتن گرفتیان بۆ دروست دەكات و مەترسی بۆ سەر تەندروستیان دروست دەبێت.

هەرچەندە زۆر جار رێنمایی توشبووانی شەكرە دەكرێت بەرۆژوو نەبن ، بەڵام ئەگەر سووربوون لەسەرئەوەی بە رۆژووبن ئەوا دەبێت ئاگاداری مەترسیەكان و رێنمایی پزیشك بێت بۆئەوەی رێژەی شەكرەكەی بەرز یاخود نزم نەبێتەوە و رووبەڕووی ووشكبوون نەبێتەوە.

پزیشكان بەپێویستی دەزانن تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەكاتی بەرۆژبوون راوێژ بە پزیشكەكانیان بكەن و چاودێری ئاستی شەكرەكانیان بكەن زیاتر لە جارێك لەرۆژدا و خۆراكی تەندروست هاوسەنگ بەكاربهێنن و هەموو شەوێك زیاتر لەسێ دەنك خورما نەخۆن و ئاو و شلەمەنی پێویستیش بخۆنەوە لەئێواراندا و دوور بكەونەوە لەو خواردنەوانەی ماددەی كافینیان تێدایە ، چونكە دەبێتە هۆی ووشكبوونەوە.

پزیشكیان رێنمایی دەدەن بە تووشبووانی شەكرە دووربكەنەوە لەراهێنانی وەرزشی قورس پێش بەربانگ و ئەگەر رۆژووەوان رێژەی شەكرەكەی گەیشتە خوار 60 یاخود 70 لەچەند سەعاتی یەكەمی بەڕۆژووبوون و ئەگەر دوای بەربانگ كردنەوە شەكرەكەی گەیشتە 300 ئەوا دەبێت واز لەرۆژوو بهێنێت تاوەكو دەگەرێتەوە دۆخە سروشتیەكەی. 

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز