ژیان نامه‌ی دوو هوونه‌رمه‌ندی كورد به‌ زمامی ئینگلیزی بڵاوكرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن ماموستا "ئاژوان سواره‌"

به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوونی هه‌موو تاكێكی بیانی و وه‌رگرتنی زانیاری له‌ سه‌ر ژیان و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی  دوو هوونه‌رمه‌ندی كورد ، دوو بایۆگرافی (نامیلكه‌) به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

بۆ یه‌كه‌مین جار، ژیانامه‌ی هونه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (ئامانج غازی،هۆمه‌ر دزه‌یی ) له‌لایه‌ن ماموستا "ئاژوان سواره‌" له‌ دوو بایۆگرافی (نامیلكه‌) به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاوكراییه‌وه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌كو نامیلكه‌ بڵاوكراییه‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا له‌ سۆشیال میدیاش بڵاوه‌كرایه‌وه‌ بۆئاشنا بوونی كه‌سانی بیانی له‌ ژیانامه‌ی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌.

ئه‌مرۆش له‌ رێورسمێكدا هه‌ردوو دوو نامیلكه‌، وه‌ك دیاری به‌خشرایه‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رچاوه‌ سوودی لێوه‌ربگیرێت.

كوردستان تیڤی / كامران

ktv

 

ktv