له‌ باڵه‌كایه‌تی مۆنیۆمێنتی (وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌یلوول) كرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلوول

باڵه‌كایه‌تی لانه‌كه‌ی شۆرش و قوربانیدان ، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-4-2019، له‌ ڕێوڕسمێكی شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و به‌به‌شداری  به‌رپرسانی حكومی، پێشمه‌رگه‌ و میوانان، مۆنیۆمێنتی (وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌یلوول) له‌ پردی ناوكێڵان،  له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كرایه‌وه‌، مۆنیۆمێنته‌كه‌ كۆمه‌ڵی ماناو مه‌دللول له‌ خۆده‌ه‌گرێت كه‌ گوزارشت له‌ خه‌بات و خۆراگری ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

 شایانی باسه‌ مۆنیۆمێنتی(وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌یلوول) له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلوول دروست كراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ باس

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

ktv