درامای "مۆڵه‌ت" ئاماده‌یه‌ بۆ نمایش

به‌ شێوه‌یه‌كی كۆمیدی به‌رجه‌سته‌ كراوه‌

درامای" مۆڵه‌ت" درامایه‌كی سێ ئه‌لقه‌ییه‌ له‌ داھاتویه‌كی نزیك به‌ بینه‌ران ئاشنا ده‌بێت.

 درامای" مۆڵه‌ت" له‌ نووسینی محێدین زه‌نگه‌نه‌ و ئامه‌ ده‌كردن و سیناریۆ و ده‌رھێنانی "جه‌وھه‌ر ئه‌نوه‌ر ڕه‌شیده‌" كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌رھێنه‌ر به‌رھه‌م ھاتوه‌، له‌م به‌رهه‌مه‌دا  كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری ناوازه‌ی ھه‌ولێر به‌شداری نواندنیان كردوه‌ وه‌ك" عه‌لی ئه‌حمه‌د، فه‌یسه‌ڵ محمه‌د ساڵح. شێرزاد پۆلیس. جه‌وھه‌ر ئه‌نوه‌ر. مازیچن عزیز ئه‌نوه‌ر عزیز، موئه‌یه‌د فه‌قێ ، مه‌حمود گلی خالید به‌رزنجی، سلێمان گه‌ڵاڵی،له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ خدر خۆشناو وچه‌ند ئه‌كته‌رێكی تر.

رووداو و بابه‌ته‌كانی دراماكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ململانێ نێوان پرۆلیتار و سه‌رمایه‌دار به‌ شێوه‌یه‌كی كۆمیدی به‌رجه‌سته‌ كراوه‌،له‌ ماوه‌ی ڕابردوو كاره‌كانی وێنه‌گرتن و مۆنتاژی ته‌واو كراوه‌، چاوه‌روانی ده‌رفه‌تی په‌خش كردنه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی به‌بێ جیاكاری.

 شایانی باسه‌ ئه‌م درامایه‌ له‌ وێنه‌گرتنی  هونه‌رمه‌ند عبدولخالق جه‌وده‌ت ، كاری مۆنتاژو میوزكی له‌لایه‌ن سه‌میر كاكه‌ كاری بۆ كراوه‌ و یاریده‌ری ده‌ر‌ھێنه‌ر سلێمان گه‌ڵاڵی یه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv