ڕووداوێك قوربانى لێكه‌وته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوای هه‌ولێريش هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

له‌ئاگاداریه‌كدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوای هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ کاتی هەوروبروسک لەدەشتایی و چۆلەوانی مەمێننەوەو مۆبایل بەکار مەهێنن 

نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى 4 ى 2019 ،  لە گوندی گرد عازەبانی هەولێر گەنجێک بەناوی (ی، م،ز) تەمەن 20 ساڵ بەهۆی بروسک لێدانەوە گیانی لەدەست دا 


به‌وته‌ى باوکی ، گه‌نجه‌كه‌ ئه‌مڕۆ به‌یانى بۆ كاری شووانه‌تى ده‌رچووه‌ بۆ ده‌شت له‌و كاته‌دا بروسکێکی بەهێز لێیداوەو هه‌ر ئه‌و كات گیانی لەدەست داوە 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز