وێنه‌ .... هونه‌رمه‌ندێكى دیاری كورد كۆچى دوایی كرد

شەوی رابردوو

شەوی رابردوو دەرھێنەر و سینەماكار رەفعەت رەجەب لە دھۆك كۆچی دوایی كرد


هونه‌رمه‌ند رەفعەت رەجەب یەكێك بوو لە سینەماكار و دەرھێنەرە دیارەكانی دھۆك و كوردستان ساڵانێكی زۆر خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە، لە سالی 1951 لە دهۆک دایک بووە، لەساڵی 1976 دەستی بەکاری هونەری کردوو لە بوارەکانی نواندن و سینەماکار و لەساڵی 1993 دا یەکەم کاری دەرهێنەری کردووە لە درامی بەناوی ( ئاف و خوین )و چەند درامای تربه‌شداری كردووه‌ 

هونه‌رمه‌ند رەفعەت رەجەب  لە ماوەی تەمەنی دا لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندانی دھۆك و كوردستان كاریكردووە. شەوی رابردوو 21/4/2019 لە دھۆك كۆچی دواییكرد.

1