هێرشکرایە سەر سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)

لەلایەن پاسەوانەکانییەوە بە زەحمەت رزگاری ده‌بێت


لە ئەنقەرە هێرشکرایە سەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە).

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ کەمال کڵچدارۆئۆغڵو لەکاتی بەشداریكردن لە رێوڕەسمێكی سەربازیدا لەلایەن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرشی کرایە سەر، لەلایەن پاسەوانەکانییەوە بە زەحمەت رزگارکراوە.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ پرسه‌ی‌ سه‌ربازێكدا له‌ شاری‌ ئه‌نقه‌ره‌، هێرشكرایه‌سه‌ر كه‌مال كلیچدارئۆغڵو سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ ئۆپۆزسیۆن (جه‌هه‌په‌).

ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریكرد له‌ پرسه‌ی سه‌ربازێكدا له‌ شارۆچكه‌ی چوبوك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ په‌لاماری‌ كه‌مال كلیچدارئۆغڵو درا و پاشان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ برایه‌ ماڵێكی ناوچه‌كه‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە،  جەهەپە لەهەڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا توانی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبوڵ‌ ئیزمیر  به‌ده‌ستبێنێت،  كە سێ گەورە شارەكەی توركیایە.

ئا: سامان زاهیر