به‌هۆی ڕووخانى دیواری كلێسایه‌ك 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

10 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون


به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوز له‌ شاری ندلاگوبو له‌ ناوچه‌ی كوازولو ناتال له‌ باشووری ئه‌فریقا به‌هۆی ڕوخانی دیواری ناوه‌وه‌ی كلێسایه‌ك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سیانزه‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ده‌ كه‌سی تریش برینداربوون.

 ده‌سه‌ڵات دارانی ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد شاری ندلاكوبو سێیه‌مین گه‌وره‌ شاره‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری دوربان، به‌هۆی كۆنی كلێساكه‌وه‌ ئه‌و دیواره‌ ڕوخاوه‌.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لینوكس ماباسو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی هه‌رێمی بۆ كاروباری ناوخۆ گوتی دیواره‌كه‌ له‌كاتی خودا په‌رستیدا ڕوخاوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا، ئاشكراشیكرد كه‌ با و بارانێكی زۆر به‌هێز و به‌خوور هه‌ڵی كردبوو له‌و شه‌وه‌دا و ئه‌م كاره‌ساته‌ی لێكه‌وته‌وه‌.