ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رباز و هێزه‌كانی وه‌فادار به‌ حكومه‌تی سووریا له‌ هێرشی داعشدا كوژران

چوار ئه‌فسه‌ری پله‌ به‌رزی سووریا له‌ناوه‌ كوژراوه‌كاندان

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌ 48 كاتژمێری رابردوودا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 35 سه‌ربازی سووریا و هێزه‌كانی وه‌فادار به‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ هێرشی داعشدا كوژراون.

توڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كان له‌ ناوچه‌ی جۆراوجۆر له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی سووریا به‌ده‌ستی داعش ئه‌نجامدراون و هه‌وره‌ها ئه‌م تۆڕه‌ له‌سه‌ر زاری ماڵپه‌ڕی فه‌رمی گروپی داعشیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌م گروپه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حومس و له‌ بیابانی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌نجامدراون.

تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار ئه‌فسه‌ری پله‌ به‌رزی سووریا له‌ناوه‌ كوژراوه‌كاندان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز