لەماوەی سێ رۆژی داهاتوو موچەی سەرجەم موچه‌ خۆران دابەشدەکرێت

به‌پێی خشته‌یه‌كی راگه‌یه‌ندراو

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەیەکی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند: لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا موچەی مانگی یەکی سەرجەم موچه‌ خۆران دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی 2019 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری  راگەیاند: سبەی یه‌كه‌شه‌مممه‌ 21ی نیسان موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی، شارەوانی، كارەبا،  کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەکانی مافی مرۆڤ، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، وەبەرهێنان، دەسپاکی، ژینگە، دەزگای مین و ناوچە کوردستانیەکان و کۆمسیۆن دابەشدەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2019 موچەی ، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2019 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و، بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی 1ی 2019 دێت.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر