كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ڕاگه‌یاندرا


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20 ى 4ى 2019 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند


كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور  بارینى بارانی پچڕ پچڕ له‌كات و شوێنى جیا جیادا   ، ڕێژه‌كه‌شى له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بێـت 


كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ش ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو  له‌گه‌ڵ دابارینى لێزمه‌ باران  هه‌وره‌ تریشقه‌ ی پچڕ پچڕ  له‌كاته‌كانى شه‌ودا 


كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌رێكى كه‌می به‌فر بارین هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا 

11


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ -  شوان عه‌زیز