به‌ وێنه‌.. یه‌ك كیلۆگرام بزمار له‌نێو گه‌ده‌ی نه‌خۆشێك ده‌رهێندرا

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 18

له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا یه‌ك كیلۆگرام بزمار له‌نێو گه‌ده‌ی ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 18 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حسینی فێركاری له‌ پارێزگای موسه‌ننا ده‌رهێندرا.

به‌ پێی وته‌ی پزیشكان پێشتر ئافره‌ته‌كه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌و بۆیه‌ ئه‌و بزمارانه‌ی قووت داوه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی خوێن به‌ربوونی گه‌ده‌و شه‌قبوونی دیواری گه‌ده‌ی .

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆرعه‌لی فائیق سادق پسپۆر له‌ بواری نه‌شته‌رگه‌ی گشتی گوتی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو نیوی خایاندووه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

111214

وه‌رگێرِان و دارِشتنه‌وه‌ی/ رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق