22 کۆمپانیای سعودی به‌شداری لە پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی تایبەت بە بواری بیناسازی ده‌كه‌ن

22 ى مانگ ده‌ستپێكى به‌ڕێوه‌چوونى پێشانگاكه‌یه‌


لەژێر چەتری بەشی شانشینی عەرەبی سعودیە بە رێبەرایەتی دەستەی پەرەپێدانی هەناردەکانی سعودیە،ئەم ساڵ 22 کۆمپانیای سعودی بەشدار دەکەن لە پیشانگای هەولێری نێودەوڵەتی تایبەت بە بواری بیناسازی و بونیادنان و ئامێری و بەردی سروشتی کە بڕیار وایە لە شاری هەولێر ساز بکرێت لە رۆژانی 22 تا 24ی نیسانی 2019, ئەمەش بۆ تەواو کردنی رۆڵی خۆی لە پاڵپشتیکردن و ریکلام کردن بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی سعودیە و زیادکردنی بەشی بازاڕیی لە بازاڕە جیهانییەکان، ئەمەش بۆ نیشاندەری دیدگای شانشینی سعودیە 2030 ، و ئامانجەکانی بۆ زیادکردنی رێژەی هەناردە نا نەوتییەکان لە 16% بۆ ٥٠%ی تێکڕای بەرهەمە ناوخۆییەکان.

ئەم بەشداری کردنە درێژەپێدەری پەیوەندییە مێژووییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە، چونکە هەناردەکانی سعودیە بۆ سێیەم جارە لەسەر یەک بەشداری دەکات هەر لە پیشانگای نێوەدەوڵەتی بەغداد و حەوتەم پیشانگای نێودەوڵەتی نەوت و گار لە ساڵی 2017، ئەمڕۆش بەشداری دەکات لە بەشی شانشینی عەرەبی سعودی لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تایبەت بە بیناسازی کەلە خولی پێشوویدا لە ساڵی 2016 زیاتر لە 300 کۆمپانیا لە 20 وڵات لە سەرتاسەری جیهان بەشدارییان تێدا کرد و زیاتر لە 21 هەزار کەس سەردانیان کرد.

ئامانج لەم هەموو بەشداریکردنە پتەوکردنی پیشەسازی و خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان و کردنەوە کەناڵی هەناردەکردنی نوێیە بۆ کۆمپانیا سعودییەدان لە بازاڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە عێراق، چونکە شانشینی عەرەبی سعودیە بەم دواییە بە پەرۆشە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانیی نێوانیان و هەوڵ دەدات بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی پەیوەندیی برایەتی مێژوویی نێوان، لەم رووەوە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پتەوکردن و ئاسانکاری کردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق، و بە نیازە لە رێگای دەستەی هەناردەکاری سعودیە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەروازەیەکی نوێ لە خاڵی سنووری عەرعەر بە شێوەیەکی ئەزموونی بکاتەوە بە هاوکاری لەگەڵ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەمەش بەشێوەیەکی زۆر یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات، شایەنی ئاماژەپێکردنە هەناردەکانی سعودیە بۆ عێراق جگە لە بەرهەمە نەوتییەکان لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا گەیشتە (10 ملیار) ریالی سعودی و لە ساڵی ٢٠١٨ گەیشتە (2,4 ملیار) ریالی سعودی.

(هەناردەکاری سعودیە) گشت تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ بەرەو پێشبردنی توانستی ژینگەی هەناردەکاری و نەهێشتنی ئاستەنگانەی کە رەنگە رووبەڕووی دببنەوە و بەرزکردنەوەی زانیاری لە پرۆسەکانی هەناردەکردن و گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان لە بواری هەناردەکردن، هەروەها کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی هەناردکردنی ئەو دەزگایانەی کە ئامانجن لە رێگای هەڵسەنگاندنی ئامادەیی هەناردەکردن و راوێژکردن بۆ باشتر کردنی تواناکانی هەناردەکردن، هەروەها (هەناردەکاری سعودیە) ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و بازاڕی گونجاو بۆ ئەو دەزگایانە، ئەویش بە دانانی بەڵگەکانی چوونە نێو بازاڕەکان و دیراسەت کردنی بازاڕەکان بەپێی خواست، و بەشداری دەکات لە دەرخستنی بەرهەمەکانی سعودیە بەرامبەر بەو چینانەی کە ئامانجن لە رێگای بەشداری کردن لە پیشانگا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها خزمەتگوزاری ئاسانکاری پێکەوەبەستنی نێوان هەناردەکاران و کڕیاران و کۆمپانیا پێشبینی کراوەکان ئاسان دەکات لە رێگای نێردە بازرگانییەکان و چاوپێکەوتنی دوو قوڵی لە میانەی پیشانگا نێودەوڵەتییەکان.

بەشداری کردنی (هەناردەکانی سعودیە) رەنگدانەوەی

(دیدگای شانشینی سعودیە 2030)ە و بۆ هێنانەدیی ئاواتەکانی سەرکردایەتی حەکیمانەیە بەرەو هەمەجۆریی سەرچاوەکانی داهاتی ئابووری نیشتمانییە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - سامان بریفكانى