به‌هه‌وڵی ‌نوێنەرانی كورد پرسی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌برێتە‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقە‌وه

جوتیاران گوشارەکانیان چڕکردووەتەوە تا مەفەكانیان لە حکوومەتی عێراق وەربگرنەوە


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ،دواى ئەوەی كه بەشێک لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بە جل و بەرگی کوردیەوە بە نوێنەرایەتی سەرجەم جوتیارانی ھەرێمی کوردستان له ناو تەلارى پەرلەمان له لایەن د بەشیر حەداد و ژمارەرەیەک پەرلەمانتارانى كورد پێشوازییان لێكرا، دوێنێش گردبوونەوەیه‌كی ناڕەزاییان لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لەسەر بەڵێنی دكتۆر د.به‌شیر حه‌داد و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بۆ خه‌رجكردنی پارەی گەنمی سێ ساڵیان گەڕانەوە هه‌رێمی کوردستان، پاشان پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردییەکان واژۆیان کۆکردەوە تاکو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان تەرخان بکرێت بۆ ئەو بابەتە.

لە ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 پارەی گەنمی جوتیاران ھەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر کەرتی کشتوکاڵی کوردستان و ئێستاش جوتیاران گوشارەکانیان چڕکردووەتەوە تا مەفەكانیان لە حکوومەتی عێراق وەربگرنەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز