دوای 25 ساڵ جۆره‌ ماسییه‌ك له‌پارێزگای زیقار سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو یارمه‌تیده‌ر بووه‌

ره‌عد ئه‌سه‌دی، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی جبایش بۆ گه‌شت و ژینگه‌ رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ گرنگترین جۆره‌كانی ماسی كه‌ ناسراوه‌ به‌ (ئه‌بو ئه‌لزه‌میر) تۆمار كردووه‌، كه‌ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ به‌هۆی ووشك بوونی زێیه‌كان و زۆنگاوه‌كان وون ببوو.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ له‌ زۆنگاوه‌كانی شارۆچكه‌ی جبایش له‌ باشووری شاری ناسڕییه‌ بیندراوه‌.

گوتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو یارمه‌تیده‌ر بووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری ماسی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ عێراق نه‌مابوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار