لادا بۆ نێو شه‌قامه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

شاندێكی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌ سه‌ردانی عێراقییان كردووه‌

كۆمپانیای لادای رووسی به‌نیازه‌ له‌ رێگای كۆمپانیای گشتی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی عێراق ، بگه‌رێته‌وه‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌ سه‌ردانی عێراقییان كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مزهر سادق ته‌میمی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: شاندێكی كۆمپانیای لادا سه‌ردانییان كردووین و گفتوگۆمان له‌ باره‌ی دانانی هێلێكی دروستكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی لادا له‌نێو باره‌گای كۆمپانیاكه‌مان له‌ ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ میدیای عێراق