سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌م

سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 18 ى 4 ى 2019  ، مووچه‌ى مانگى كانوونى دووه‌می چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت


 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند سبه‌ى مووچه‌ی  هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (خوێندنی باڵا، ناوخۆ، سامانه‌ سروشتیه‌كان‌ و ئه‌وقاف) دابه‌ش ده‌كرێت 


 سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند   سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت : ئه‌نجومه‌نی ئاسایش  ،  ده‌زگای‌ ئاسایش، هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌، به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم 

 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ش له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى رایانگه‌یاند ، وه‌زاره‌تى دارایی پێى ڕاگه‌یاندین كه‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 18 ى 4 ى 2019 مووچه‌ى  خوێندنى باڵا دابه‌ش ده‌كرێت

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز