به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكه‌وه‌ 20 كه‌س بوونه‌ قوربانی

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی تۆپی پێ

له‌ ئانتالیا پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا، به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 17ی دیكه‌یش برینداربوون.

شایه‌نی باسه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی چوبوكئه‌لی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی دۆشه‌مه‌ئاڵتی روویداوه‌.

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، پۆلیس و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران.

به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كانیش له‌و رووداوه‌دا، تا ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 17ی دیكه‌یش برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ سه‌رنشینانی پاسه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی تۆپی پێ له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ چوون بۆ شارۆچكگه‌ی ماناڤگات سه‌ربه‌ پارێزگای ئانتالیا.

سه‌رچاهوه‌/ AA