وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆده‌بێته‌وه‌

دواتر سەردانی تورکیاش دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو رژێمە، کۆدەبێتەوە.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێ کردووە، بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، دوای دیمەشق، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات.