بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ دڵی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌وێت

به‌ پێشڕه‌ویه‌كی گرنگی پزیشكی ناوی ده‌به‌ن

زانایان له‌ ئیسرائیل كۆپیه‌كی سێ ره‌هه‌ندی دڵ ده‌خه‌نه‌ روو، له‌وێنه‌كه‌دا ته‌واوی دڵه‌كه‌ و خوێن و پێكهاته‌كانی ده‌بینرێت.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فرانس پرێس ده‌ڵێت: دوێنێ زانایان له‌ ئیسرائیل كۆپی وێنه‌یه‌كی سێ ره‌هه‌ندی دڵیان خستوه‌ته‌ روو كه‌ ته‌واوی شانه‌ و ده‌ماره‌كان پیشان ده‌دات و به‌ پێشڕه‌ویه‌كی گرنگی پزیشكی ناوی ده‌به‌ن ، وه‌ك ده‌ڵێن ده‌رفه‌ته‌كانی چاندنی دڵ به‌ره‌و پێش ده‌بات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تال دڤیر، سه‌رپه‌رشتیكاری پرۆژه‌كه‌ له‌ زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب گوتی: وێنه‌ سێ ره‌هه‌ندیه‌كه‌ی دڵ كه‌ به‌ هێندی قه‌باره‌ی دڵی كه‌رۆێشێكه‌ ، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ مرۆڤ بتوانێت دڵێك به‌ته‌واوی ببینێت به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌، واتا خوێن و ده‌ماره‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ردوو كوێچكه‌له‌كانی.

گوتیشی: هه‌رچه‌نده‌ مرۆڤ پێشتر توانیویه‌تی وێنه‌ی سی ره‌هه‌ندی دڵ كۆپیبكات ، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌مه‌یان كه‌ ته‌واوی دڵه‌كه‌ و خوێن و پێكهاته‌كانی ده‌بینرێت.

88

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا