له‌هه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ته‌قه‌ بكرێت زاوا ده‌ستگیر ده‌كرێت

له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ له‌هه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ته‌قه‌ بكرێت، پێویسته‌  زاواكه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌قه‌ بكرێت، زاواكه‌ هه‌ر پله‌و پۆستێكی هه‌بێت ده‌ستگیر ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها داوای كردووه‌ كه‌ هه‌ر شوفێرێك به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌قام ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، ئه‌گه‌ر سه‌بازی بێت یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی، پێویسته‌ ده‌ستگیر بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان