جێگری رێبه‌ری داعشی سۆمال له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا كوژرا

له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كداری دیكه‌ی گروپه‌كه‌ كوژراوه‌

جێگری رێبه‌ری داعشی وڵاتی سۆمال له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ناوچه‌ی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆی پانتلاند له‌م وڵاته‌ كوژرا.

له‌م هێرشه‌دا ئۆتۆمبێلێك به‌ موشه‌ك كرایه‌ ئامانج كه‌ ئه‌و جێگره‌ی رێبه‌ری گروپی داعشی تێدابوو.

عه‌بدی سه‌مه‌د محه‌مه‌د جالان وه‌زیری ئاسایشی ناوچه‌ی پانتلاندی سۆمال له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌م هێرشه‌دا عه‌بدی حه‌كیم دغوب جێگری رێبه‌ری داعش له‌ سۆمال له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كداری دیكه‌ی گروپه‌كه‌ كوژراوه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان عه‌بدی حه‌كیم دغوب رۆڵی كارای هه‌بووه‌ له‌ دامه‌زراندنی یه‌كه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی " اتحاد الاسلامیه‌ " كه‌ ئه‌مه‌ خۆی یه‌كه‌م بناغه‌ی ئایدۆلۆژی گروپی " شه‌باب "ـی سوماله‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا