به‌وێنه‌ .... وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌دان چه‌كی ده‌ستگیركراو له‌ناوده‌بات

له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌


 ڕۆژى 14-4-2019 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌دان چه‌كی ده‌ستگیركراوی له‌ناو برد.

له‌ 10/2/2019 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی شه‌ش خاڵیی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی قورس و مامناوه‌ند و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دەركرد و ، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێوشوێنی پێویستیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ گرته‌به‌ر.
له‌ دوای ئه‌و بڕیاره‌وه‌‌ تا ئێستا سه‌دان پارچه‌ چه‌كی كۆن و نوێ ، كه‌ زیاتر چه‌كی راوكردن و ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كی ئاسایی بوون و له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
له یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌و چەكه‌ قورس ‌و مامناوەندانه‌ی‌ راده‌ست ده‌كرێن یان دەستیان بەسەردا ده‌گیرێت لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.
 ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 14 ى 4 ى 2019  یه‌كه‌م ئه‌نجام و هه‌نگاوی ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جیكراو ئه‌و چه‌كه‌ ده‌ستگیركراوانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسن له‌ هه‌ولێر له‌ناوبران. چه‌كه‌كان نزیكه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د پارچه‌ چه‌كی ئاسایی و چه‌كی راوكردن بوون. 
به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون ، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌ستگیكرابوون كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌ نیازبوونه‌ به‌ رێگه‌ی قاچاغ بیانهێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

1

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز