ژمارەی گیان له‌ده‌ستدانى بەلەمەکەی دیجلە گەیشتە ١١٧ کەس

لە٢١ی مانگی رابردوودا بەلەمێک بە ٢٠٠ سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی لە مووسڵ ژێرئاوکەوت


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە لە رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١١٧ کەس.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە تیمەکانی بەرگری شارستانیی پارێزگای نەینەوا لە چوارچێوەی بەردەوامی ھەوڵەکانیاندا بۆ گەڕان و دۆزینەوەی قوربانیانی رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، تەرمی کەسێکی دیکەیان بە ناوی ئەحمەد عەبدوڵڵا عەبدولسەتار دۆزیوەتەوە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە و گەیشتە ١١٧ کەس.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانیی پارێزگای نەینەوا لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەڕان و دۆزینەوەی قوربانیانی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە.

لە لایەکی دیکەوە تیمی ژێرئاوی تورکیا، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەدا، بێ سەروشوێنن.

لە ٢١ی مانگی رابردوودا، بەلەمێک بە ٢٠٠ سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ ژێرئاوکەوت و کە بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا ١١٧ کەس خنکاون و ھێشتا دەیانی دیکەش بێ سەروشوێنن.


سه‌رچاوه‌ -  AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز