پۆلیس و ئاسایش ده‌ستكراوه‌ ده‌بن

هۆشداری به‌یانه‌كانى كوردستان ده‌درێت


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان  ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکان لە خول و پاڵەوانیەتییەکانی خۆی و هاندەرانی سەرجەم یانەکانی کوردستان دەکاتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان (پۆلیس و ئاسایش) ـی سەرپشک کردووە، هەموو رێکارێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو کەسانەی لە یاریگەکانی کوردستان لە کاتی یاری و لە دوای یاری، کێشە و ئاژاوە دەنێنەوە و دەیانەوێت خولەکانی تۆپی پێی کوردستان ناشیرین بکەن


یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت  بەرپرس نین لە هەر سزایەکی یاسایی، کە هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە کەسانی ئاژاوەگێر لە یاریگەکان دەیکەن.