ترامپ: چاوه‌ڕێی بینینی ئه‌و رۆژه‌م كە چه‌كی ئه‌تۆمیی و سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور بسڕێنه‌وه‌

ترامپ: ئه‌وه‌ش ده‌كرێ هه‌ر به‌مزووانه‌ رووبدات ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا رایگه‌یاند رازییه‌ دیداری سێیه‌م له‌ نێوان خۆی و كیم جونگ ئون به‌ ئه‌نجام بگات، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ردوولا پێگه‌ی خۆیان له‌ هاوكێشه‌كه‌ی نێوانیاندا بزانن.

ترامپ وتیشی: كۆریای باكوور به‌هره‌ و توانای زۆری تێدایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌شه‌ و سه‌ركه‌وتنی ئابووریی.

سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و رۆژه‌ ببینم چه‌كی ئه‌تۆمیی و سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور به‌جارێك سڕاونه‌ته‌وه‌ و ببینم ئه‌م وڵاته‌ بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین وڵاتانی جیهان، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كرێ هه‌ر به‌مزووانه‌ رووبدات ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا