پۆلیسێك دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیی له‌ موسڵ بریندار كرد

حه‌شدی شه‌عبی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

له‌شاری موسڵ پۆلیسێك ته‌قه‌ی له‌ دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كردو حه‌شدی شه‌عبیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: گرووپێك له‌ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتی مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ رێگادا له‌ چێشتخانه‌یه‌ك لایان داوه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌نێو چێشتخانه‌كه‌دا پۆلیسێك و هاووڵاتییه‌ك ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و ئه‌ندامه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیسه‌كه‌ ته‌قه‌ ده‌كات و دوو كارمه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی بریندار ده‌كات.

شایانی باسه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار شه‌ڕ له‌ نێوان پۆلیسی پاێزگای نه‌ینه‌واو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دروست بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / پێگه‌ی ئابا