ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نرخی گرانبوونى به‌نزین ده‌درێت

له‌لێدوانى به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی به‌نزین بۆ كوردستان تیڤى


چه‌ند ڕۆژێكه‌ نرخی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرانبووه‌، به‌جۆرێك له‌ هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ كه‌ زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌ به‌ شه‌شسه‌د و پێنج دینار تاوه‌كو شه‌سه‌د و بیست و پێنج دیناره‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر هه‌ر لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ به‌ پێنجسه‌د و نه‌وه‌دو پێنج تا شه‌شسه‌د دینار بوو.


 گه‌یلان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی به‌نزین له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌هۆی زۆری خواستی هاوڵاتیانه‌ چونكه‌ وه‌رزی به‌هاره‌ و خه‌ڵكی زۆر زیاتر به‌نزین به‌كار ده‌هێنن بۆ گشه‌تكردن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بازاڕ ئازاده‌ بۆیه‌ ناتوانین ڕێگری له‌ به‌نزینخانه‌ بكه‌ین كه به‌ ویستی ئێمه‌ بیفرۆشێت.