پۆمپیۆ: سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانی چین رێگه‌ خۆشكه‌رن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵیی

هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌مریكای باشووری ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ بوونی رووسیا له‌ناو وڵاته‌كانیان

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور له‌ وتارێكدا وتیی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانی چین له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئابوورییه‌كی گه‌نده‌ڵ و له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندرووست له‌م وڵاتانه‌دا.

پۆمپیۆ له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌ سانتاگۆی پایته‌ختی چیلی له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: هه‌رچه‌نده‌ كه‌ چین هاوبه‌شێكی گرنگی بازرگانییه‌ بۆ ئێمه‌، به‌ڵام ئه‌مكاره‌ی په‌كین سه‌رمایه‌ی ناپاك ده‌خاته‌ ناو ده‌ماره‌كانی ئابووریی ئه‌م وڵاتانه‌ و رێگه‌ بۆ درووستبوونی گه‌نده‌ڵیی خۆشده‌كات.

پۆمپیۆ هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌مریكای باشووری ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ بوونی رووسیا له‌ناو وڵاته‌كانیان و وتی: دابه‌زاندنی سه‌رباز و كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری راهێنان له‌ ڤه‌نزوێلا كرده‌وه‌یه‌كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ستیاریی و وروژان. جیا له‌مه‌ش رووسیا مێژوویه‌كی دوورودرێژی له‌ په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی دیكتاتۆری كوبا و نیكاراگوا، جیا له‌وه‌ی كه‌ چه‌كیان پێده‌فرۆشێت و تۆوی ئاژاوه‌یان له‌لا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

پۆمپیۆ بڕیاره‌ له‌ چیلییه‌وه‌ بڕواته‌ پاڕاگوای و پیرۆ و كۆڵۆمبیا.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی چین ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ سه‌رمایه‌گوزاریی له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كان له‌چه‌ندین وڵاتی جیهاندا كه‌ ئه‌مكاره‌ ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌مریكا و زۆرێك وڵاتی ئه‌وڕوپیی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا