سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كان: سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه‌

تا ئێستا هیچكام له‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌

ئاژانسی سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جینا هێسپڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی ) له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه‌.

به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییانه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی جینا هێسپڵ به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و په‌ره‌پێدانی هێز و پێگه‌ی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ له‌ ئه‌فغانستان بووه‌ و له‌م سه‌ردانه‌دا دیداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و مه‌عسوم ستانكزی سه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان.

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچكام له‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ زه‌مانه‌