وه‌زیری رێگه‌وبانی ئێران: لافاو 5900 گوندی وڵاته‌كه‌مانی وێران كردووه‌

151 هه‌زار و 564 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پیشه‌یی له‌ شار و گونده‌كانی ئێران زیانیان پێگه‌یشتووه‌

محه‌مه‌د ئیسلامی وه‌زیری رێگه‌وبانی ئێران وه‌ك دوایین ئاماری زه‌ره‌ره‌ و زیانه‌كانی لافاو رایگه‌یاند كه‌ لافاوه‌كانی ئه‌مساڵ له‌ كۆی گشتیی 5900 گوندی پارێزگا لافاو لێدراوه‌كانی وێران كردووه‌.

ناوبراو بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر وتی: جیا له‌ پارێزگای خوزستان كه‌ چاوه‌ڕێین لافاو بنیشێته‌وه‌ تا زیانه‌كان به‌راورد بكه‌ین، له‌ 24 پارێزگای ئێران كه‌ تووشی لافاو بوون 5900 له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ 213 شارۆچكه‌ و 209 شار وێران بوونه‌.

وه‌زیری رێگه‌وبانی ئێران ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌: به‌پێی ئاماری زیانه‌كان 151  هه‌زار و 564 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پیشه‌یی له‌ شار و گونده‌كانی ئێران زیانیان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ 105 هه‌زار یه‌كه‌یان له‌ گونده‌كان و 46 هه‌زار و 488 یه‌كه‌یش له‌ شاره‌كانن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌رِه‌نسا