سوپا سه‌رۆكی سوودانی ده‌ست به‌سه‌ر كردووه‌

له‌ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ ملێ دایه‌

ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوودان ده‌ستیان به‌كوده‌تا له‌ دژی عومه‌ر به‌شیر ،سه‌رۆكی سوودان كردووه‌و پاش كه‌مێكی دیكه‌ په‌یامێك له‌وباریه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.

سوپای سوودان سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌رتوومی كۆنتڕۆڵكردووه‌و وه‌زیری به‌رگریش له‌لایه‌ن سوپاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌.

هه‌روه‌ها سوپا ده‌ستی به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی رادیۆو ته‌له‌فزیۆنی سووداندا گرتووه‌.

جگه‌له‌مه‌یش عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكی سودان ده‌ست به‌سه‌ره‌و له‌ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ ملێ دایه‌ و خۆپیشانده‌رانیش له‌ خه‌رتووم ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و چاوه‌ڕێی په‌یامی سوپای سوودان ده‌كه‌ن.

هاوكات پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی سوودان به‌رفراوان بووه‌.