رووسیا له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی سوودان ده‌كات

ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت پرسێكی ناوخۆییه‌

گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی رووداوه‌كانی سوودان ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌ سوودان ده‌گوزه‌رێت، پرسێكی ناوخۆییه‌ و ئاواته‌خوازین ره‌وشه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ چوارچێوه‌ ده‌ستوورییه‌كان". 

دمیتری پێسكۆڤ له‌باره‌ی جمومۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوودانه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.

گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ به‌وریاییه‌وه‌ چاودێریی رووداوه‌كانی سوودان ده‌كه‌ن و هیوای خواست دۆخه‌كه‌ نه‌گاته‌ ئاستێك كه‌ خه‌ڵكی زیانیان به‌ربكه‌وێت و گوتی:

"ئه‌وه‌ی له‌ سوودان ده‌گوزه‌رێت، پرسێكی ناوخۆییه‌ و ئاواته‌خوازین ره‌وشه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ چوارچێوه‌ ده‌ستوورییه‌كان".