نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 71 دۆلار و 58 سه‌نت

به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیك كه‌میكردووه‌

نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 71 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌ لایه‌ن رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)، سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران و ڤێنیزوێلادا و شه‌ڕی ناوخۆی لیبیا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت سنووردار ده‌كه‌ن.

دوێنێ ئۆپیك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی رێكخراوه‌كه‌ له‌ مانگی ئاداردا به‌راورد به‌ مانگی پێشووتر رۆژانه‌ 534 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ 30 ملیۆن و 20 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

به‌پێی راپۆرتی بازاڕی نه‌وت له‌باره‌ی زانیارییه‌كانی مانگی ئاداری ئۆپیك، خستنه‌بازاڕی نه‌وت له‌ مانگی رابردوودا به‌راورد به‌ مانگی پێشووتر رۆژانه‌ 140 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌ و بووه‌ته‌ نزیكه‌ی 99 ملیۆن و 260 هه‌زار به‌رمیل.