سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مریكی: دره‌نگ بێت یان زوو هه‌رێمی كورستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت

له‌ میانه‌ی سیمینارێكدا له‌ واشنتن

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ململانێكان و پڕۆسه‌كانی ئارامی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر كۆده‌نگیییه‌كی ناوخۆیی هه‌بێت، وڵاته‌كه‌م رێگر نییه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان. سیاسه‌تمه‌دارێكیش ده‌ڵێت: دره‌نگ بێت یان زوو هه‌رێمی كورستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت.

دینیس ناتالی ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ململانێكان و پڕۆسه‌كانی ئارامی له‌ میانه‌ی سیمینارێكدا له‌ واشنتن رایگه‌یاند:  ئه‌گه‌ر كۆده‌نگیییه‌كی ناوخۆیی له‌ عێراق هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، وڵاته‌كه‌م رێگر نییه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

هه‌روه‌ها بیته‌ر گالبرێس سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی له‌ سیمیناره‌كه‌دا گوتی: سه‌ره‌ِرای ئه‌و باردودۆخه‌ی دوای ریفراندۆم هاته‌ ئاراوه‌ ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان، دره‌نگ بێت یان زوو، سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت، چونكه‌ له‌ سه‌دا 93ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار