یەكێك لە تۆمەتبارانی ڕووداوی سپایكەر دەستگیركرا

داعش زیاتر له ‌1700 قوتابی گوله‌باران كرد


هەواڵگری سوپای عیراق ڕایگەیاند: یەكێك لە تۆمەتبارانی ڕووداوی سپایكەریان لە شارۆچكەی فەلوجە دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هه‌واڵگریى سه‌ربازى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریى عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى تاوانى كۆمه‌ڵكوژى سپایكه‌رى ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركردووه‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوه‌كه‌ هاتووه‌، له‌نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى شارى فه‌لوجه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ستگیركردنه‌ش دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى وردى هه‌واڵگری بووه‌و دواى ئه‌وه‌ى بۆسه‌یه‌كى توندوتۆڵى بۆ دانراوه‌، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ قۆڵبه‌ست كراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ 12-6-2014 رێكخراوى تیرۆریستی داعش  شارى تكریتی داگیركرد، زیاتر له ‌1700  قوتابی هێزى ئاسمانى عیراقیان له‌سه‌ربازگه‌ى سپایكه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرد و دواتر برانه‌ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كه‌ به‌ قه‌سری سه‌دام ناسراوبوو هه‌ندێكیان زینده‌ به‌چاڵكران، هه‌ندێكی  دیكه‌ی له‌و قوتابیانه‌ له‌سه‌ر رووباری دجله‌ گوللـه‌باران كردو ته‌رمه‌كانیشی فرێدرانه‌ ناو رووباره‌كه‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

iraq.jpg