ئاسایشی هه‌ولێر ده‌نگۆیه‌كی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ بۆمب له‌ نزیك چێشتخانه‌ی باب حاره‌


ئاسایشی هەولێر، رایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداریان کردینەوە بە بوونی تەنێکی نامۆ لە سەر رێگای کۆیە نزیک چێشتخانەی باب حارە  کە گومانی بۆمبی لێ دەکرێ دەردەکەوێت کە ئەم تەنە نامۆیە  بۆمب و نارجۆک نییە پێویست بە هیچ دڵەراوکیەک ناکات.

مقدم سەباح خدر بەرێوەبەری هۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر دوای ئەوەی پەوەندیمان پێوە کرد  لە رێگەی ته‌له‌فۆن به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداریان کردینەوە بە بوونی تەنێکی نامۆ لە سەر رێگای کۆیە نزیک چێشتخانەی باب حارە  کە گومانی بۆمبی لێ دەکرێ، دەست بەجێ تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و مین لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەگەنە شوێنی رووداوەکەو شەقامەکە بۆ ماوەیەک دادەخەن و تیمەکان پشکنینی تەواو دەکەن و بۆ ته‌ئكیدکردنەوە وە  جۆرێک ماددەی تەقەمەنی بەکاردێنن و کە دەنگێکی کەمێ هەیە  دەردەکەوێت کە ئەم تەنە نامۆیە  بۆمب و نارجۆک نییە پێویست بە هیچ دڵەراوکیەک ناکات.

هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ئاسایش هەمووکات چاوی کراوەیە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.