جگه‌ له‌ به‌سڕه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش داوای به‌هه‌رێمبوون ده‌كه‌ن

به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی ئیتیحادی له‌ ئیداره‌دانی پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش داوای به‌هه‌رێبوون و كارپێكردنی سیسته‌می فیدراڵی ده‌كه‌ن.

كه‌ریم شه‌واك، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ به‌ پێگه‌ هه‌واڵییه‌كانی عێراقی راگه‌یاندووه‌: له‌میانه‌ی گفتوگۆكانماندا له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزگا، ئه‌وانیش نیازی راگه‌یاندنی به‌ هه‌رێمبوون و سیسته‌می فیدراڵی له‌به‌رێوه‌بردن هه‌یه‌ و داواش ده‌كه‌ن حكومه‌ت مافه‌كانیان پێ بدات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هۆكاری سه‌ره‌كی داواكاری ئه‌م پارێزگایانه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی ئیتیحادییه‌ له‌ ئیداره‌دانی پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار