به‌رپرسێكی ئێران: ئێران سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

هۆشداریشی دایه‌ ئه‌مریكا


سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دایه‌ ئه‌مریكا و ده‌ڵێت: سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داعش ده‌خه‌ینه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ له‌ ئێران.
 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2019  ئاژانسی فارس نیوز لەزاری حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ لە په‌رله‌مانی ئێران بڵاویکردەوە، رایگەیاندووە،  ئه‌گه‌ر هاتوو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سوپای پاسداران بخاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، ئەوە ئەوانیش سوپای ئه‌مریكا شانبەشان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەخه‌ینە نێو لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌.
 
قسەكانی پیشەوە لەكاتێكدایە، پێشتر چەند بەرپرسێکی ئەمەریکا‌ بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان رایگەیاندبوو، ئەمەریکا به‌نیازه‌ سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەئێستادا ئیدارەی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پۆلێنکردنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ رۆژانی داهاتوو بەفەرمی رابگه‌یه‌ندرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر