هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا دۆخی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

مایک پۆمپیۆ لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، کۆبوەوە


دوێنێ چوارشەممە؛ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوەوە و هۆشداریی دایە ئەو وڵاتە لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر کردەیەکی سەربازی تاکلایەنە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەربارەی کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا دەڵێت، مایک پۆمپیۆ پاڵپشتی بۆ دانوستاندنە بەردەوامەکانی پەیوەندیدار بە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاوە دەربڕی"، بەڵام هۆشداریشیدایە مەولود چاوشئۆغڵو لە ئەنجامە خراپەکانی کردەی سەربازیی تاکلایەنەی تورکیا لە ناوچەکەدا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "دیاره‌ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نووسراوه‌ و وه‌ك چۆن ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس نه‌كراوه ته‌نانه‌ت باس له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كراوه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ نه‌كراون.

‌حامی ئاكسۆی له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ نووسراوه‌ی له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاراسته‌ی كرا، رایگه‌یاند: دیاره‌ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نووسراوه‌ و وه‌ك چۆن ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس نه‌كراوه ته‌نانه‌ت باس له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كراوه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ نه‌كراون.

پێشتریش له‌و لێدوانانه‌ی دراون دووچاری كێشه‌ی هاوشێوه‌ بووین، پێویستییه‌كی سروشتی نێوان هاوپه‌یمانیمان ئه‌وه‌یه‌ لێدوانی پوختتر بدرێن و به‌تایبه‌ت باس له‌ پرسگه‌لێك نه‌كرێت كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێ نه‌كراون.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر